خبر 2021-05-01 11:37 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
قوباد تاڵەبانی:

دەبێت زیاتر چاوکراوە بین بۆ رووبەڕووبوونەوەى تێرۆر و تۆقاندن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی هێرشەکەی شەوی رابردووی داعش رایگەیاند دەبێت زیاتر چاوکراوە بین بۆ رووبەڕووبوونەوەى تێرۆر و تۆقاندن بەهەموو شێوەکانی و بەهەر هۆکارێک بێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قوباد تاڵەبانی، جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە پەیامێکدا بڵاوی کردەوە: "بەتوندی ئیدانەى پەلاماردانی سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەى کوردستان لەپردێ دەکەین لەلایەن دەستە چەپەڵەکانی داعشەوە، دووپاتیشی دەکەینەوە کە دەبێ بەوپەڕى توانامانەوە بەرپەرچی پەلامارە ترسنۆکانەکانی ئەو تاقمە تێرۆریستیانە بدەینەوە و بۆشایی ئە‌منی لە‌و ناوچانە‌ نە‌ھێڵرێت".

تاڵەبانی ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو پەلامارە تیرۆریستیانە‌ ئەوەمان پێ دەڵێت کە دەبێت زیاتر چاوکراوە بین بۆ رووبەڕووبوونەوەى تێرۆر و تۆقاندن بەهەموو شێوەکانی و بەهەر هۆکارێک بێت، پێویستە کاربکەین بۆ ئە‌وە‌ی ئەم ئافاتە مەترسیدارە کە ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی کردوەتە ئامانج بنبڕ بكرێت.

قوباد تاڵەبانی لە پەیامەکەیدا دەشڵێت، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەى کەسوکارى ئەو شەهیدانەمان دەکەین کە خۆیان کردە قوربانی پاراستنی ئارامی و سەقامگیری هەرێمی کوردستان و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.