1031 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێم تۆمار کرا/ 16 هاووڵاتیی دیکە گیانیان لە دەست دا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەگوێرەی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 1031 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە و هەر لەو ماوەیەدا 16 هاووڵاتیی دیکەش بە هۆی پەتاکەوە گیانیان لە دەست داوە.
کوردپرێس:
ڕۆژی چوارشەمە 28ی نیسانی 2021، وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەشت هەزار و ٣٥٢ پشکنینی کۆرۆنا کراوە و تیایدا، تەنیا هەزار و ٣١ حاڵەتی توشبوون تۆمارکراوە. هاوکات، هەر لەو ماوەیەدا، ٩٧٣ حاڵەتی چاکبوونەوە و ١٦ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، ژمارەی توشبووان بەجۆرێک بووە کە، لە هەولێر ١٦٣ کەس، سلێمانی ٣٢٢، دهۆک ٤٧٦، گەرمیان ٦٣ ، راپەڕین ١٠، هەڵەبجە هەشت، کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون.
لەکاتێکدا ٩٧٣ حاڵەتی چاکبوونەوە تۆمارکراوە و لەو رێژەیەش، لە هەولێر ١١٧ کەس، سلێمانی ٣١٣، دهۆک ٤٥٨، گەرمیان ٦٦، هەڵەبجە نۆ، راپەڕین ١٠ کەس.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران