سه‌فین دزه‌یی: زه‌ریف چه‌ند بابه‌تێكی گرنگ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ ده‌كا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، ڕایگەیاند وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند بابه‌تێكی گرنگ تاوتوێ ده‌كا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌فین دزه‌یی، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، به باس‌نیوز-ی ڕاگه‌یاندووە: بریاره محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران سه‌ردانی هه‌ولێر بکات.
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو، كه ئێران وه‌ک دراوسێیه‌ک له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندی دێرینی هه‌یه و به گه‌رمی پێشوازی له به‌ڕێزیان ده‌کرێت و دیداری له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی کوردستان ده‌بێت.
سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش، كه زه‌ریف وه‌زیر و دیپلۆماتکارێکی به‌ئه‌زموون و بابه‌تییانه سه‌یری بارودۆخه‌کان ده‌کات، "بێگومان کۆمه‌ڵێک بابه‌تی گرنگ هه‌ن، که له‌و دیدار و کۆبوونه‌وانه گفتوگۆیان له‌سه‌ر ده‌کرێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران