ڕەخنە لە بێدەنگیی حکوومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەگیردرێت هەمبەر هێرشەکانی تورکیا
میدیاکانی هەرێم لەوان کەناڵی تەلەفیزیۆمیی ئین ئاڕ تی و ماڵپەڕی ئاوێنە بڵاویان کردووە لەم باروە نەریمان ئەحمەد، ئەندامی دەستەی هاوسەرۆکایەتیی تەڤگەری ئازادیی لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکەدا وتی: "ئێمە بە ئەرکێکی ئەخلاقییمان زانی بۆ ئیدانە کردنی هێرشەکانی تورکیا چالاکییێک ڕێکبخەین لە سەهۆڵەکەوە بۆ بەردەم باخی گشتی، خەڵکێکی زۆریش بەدەم بانگەوازییەکەمانەوە هاتبوو، بەڵام بەداخەوە ئەوەی چاوەڕوانمان نەدەکرد و لامان سەیر بوو، ئاسایشی سلێمانی ڕەشبگیرییێکی گەورەی لە سەهۆڵەکە کرد."
نەریمان ئەحمەد وتیشی "نزیکەی 25 بۆ 30 ئەندام و وڵاتپارێز و هاوڵاتی لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە دەستگیرکراون."
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد "ئێمە لەگەڵ بەرپرسانی ئاسایشی سلێمانی قسەمان کرد بۆ ئەوەی ئەو ڕەشبگیرییە ڕابگرن، ئەوان پێیان وتین کە لەسەروی خۆیانەوە فەرمانیان پێکراوە هەرکەسێک بەشداریی ئەو چالاکییە بکات دەستگیری بکەن."
ئەو ئەندامەی دەستەی بەڕێوەبەریی تەڤگەری ئازادیی ئەوەشی وت "ئێمە جگەلەوەی هێرشەکانی تورکیا شەرمەزار دەکەین، ئەو هەڵوێستەی یەکێتی و دەزگا ئەمنییەکانی یەکێتیش بەتوندی شەرمەزار دەکەین، داواکاریشین هەرچی زووە دەستگیرکراوان ئازاد بکرێن، بەپێچەوانەوە هەڵوێستیی توندمان دەبێت و بەردەوام لە شەقام دەبین".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران