خبر 2022-02-09 11:31 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەسروور بارزانی و وەزیری دەرەوەی قەتەر جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان قەتەر و هەرێمی کوردستان دەکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندییێکی تەلەفۆنیی لە وەزیری دەرەوەی قەتەر پێگەیشت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی و شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی وەزیری دەرەوەی قەتەر لە پەیوەندییەکەدا گفتوگۆیان دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان قەتەر و هەرێمی کوردستان کرد.

هەردوولا هاوڕابوون لە سەر برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکان، بەتایبەتی لە بواری بازرگانی و وەبەرهێناندا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.