لە دیالە حەشدی شەعبی ئۆپراسیۆنێكی بۆسەر داعش دەست پێکرد
بەش عێراق و هەرێمی کوردستان- ھێزەکانی حەشدی شەعبی ئۆپراسیۆنێکیان بە ئامانجی راوەدوونانی چهكدارانی داعش لە باکووری رۆژھەڵاتی پارێزگای دیالە دەستپێکرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد تەمیمی، فەرماندە لە حەشدی شەعبی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە ھێزەکانیان ئۆپراسیۆنێکیان دژی چەکدارانی داعش لە سنووری ناحیەکانی ئەبی سەیدا و عەبارە باکووری رۆژھەڵاتی باقوبە سەنتەری پارێزگای دیالە دەستپێکردووە.
ئەو ئۆپراسیۆنە دوای ئەوە ئەنجام دراوە، کە دوو رۆژ لەمەوبەر، چهكداری داعش ھێرشیان کردبووە سەر گوندی جیزانی باکووری رۆژھەڵاتی دیالە و لە ئاکامدا 11 کەس کە زۆربەیان کارمەندی ئەمنی بوون کوژران.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران