خبر 2021-04-24 11:55 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەڕێوەبەرایەتی گومرگی ئیلام ڕێژەی هەناردەی ئێران بۆ عێراق ئاشکرا دەکات

بەشی ئێران- بەڕێوەبەرایەتی گومرگی پارێزگای ئیلام رایگەیاند: ئێران مانگی رابردوو بە بەهای زیاتر لە ٥٣ ملیۆن دۆلار و بە قەبارەی ١٨٣ هەزار و ٦٤٨ تۆن کاڵا هەناردەی عێراق کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، روحوڵڵا غولامی بەڕێوەبەری گومرگی پارێزگای ئیلام لە لێدوانێکیدا رایگەیاند: بە قەبارەی ٣٩ هەزار تۆن شوتی سور و سێو و پرتەقاڵ و تەمامەتە، بە بەهای ١٠ ملیۆن و ٢٩ هەزار دۆلار لە دەروازەی سنووریی مێهرانەوە هەناردەی عێراق کراوە.

ئەوەشی خستەڕوو، دەروازەی سنووریی مێهران تا ئێستاش دەروازەیێکی کراوەیە و بەردەوامە لە چالاکییە بازرگانییەکانی، هاوکات، وەک گرتنەبەری رێکاری تەندروستی بۆ رێگری کردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەو دەروازەیە و دەروازە سنورییەکانی دیکەی نێوان ئێران و عێراق بەڕووی گەشتیاراندا داخراوە.

سەرچاوە: NRT

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.