خبر 2021-04-21 14:26 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کونسووڵی گشتی نوێی یۆنان دیداری کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ستاڤرۆس کریمیس کونسووڵی گشتیی نوێی یۆنان لە هەولێر کرد.

کوردپرێس:

ڕۆژی چوارشەممە 2021/4/21 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ستاڤرۆس کریمیس کونسووڵی گشتیی نوێی یۆنان لە هەولێر کرد.

سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە کونسووڵی نوێی یۆنان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە کاری تازەیدا و دووپاتیشی کردەوە کە هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لە گەڵ یۆنان دەکات.

کونسوڵی گشتیی یۆنان وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندیی دۆستانە و مێژوویی نێوان یۆنان و هەرێمی کوردستان، جەختی لەوە کردەوە کە هەرێمی کوردستان ، پێگەیەکی گرنگیی هەیە و فاکتەرێکی سەقامگیرییە لە ناوچەکەدا . ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لە گەڵ هەرێم لە هەموو بوارەکاندا دەربڕی.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.