خبر 2021-04-18 19:04 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان:

ئەو تی ئێن تییە کە لە پارێزگای هەولێر دانرابوو بە هاونیشتمانییێکدا تەقییەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە رێگەی کوچی هاجەری سەر بە شارۆچکەی سیدەکانی قەزای سۆران تی ئێن تی بە ئۆتۆمبێلی هاونیشتمانیێکدا تەقییەوە و بەهۆیەوە شۆفێرەکەی بەسەختی بریندار بوو.

کوردپرێس: ئیحسان چەلەبی، بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندووە: رێگای کوچی هاجەر لە سیدەکانەوە بەرەو سنوورەکانی کوردستانی تورکیا دەڕوات و دانانەوەی تی ئێن تییەکە نوێیە و لەلایەن پەکەکە دانراوەتەوە.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا بەڕێوەبەری شارۆچکەکە دەڵێت، ئەو ئۆتۆمبێلەی بەر تی ئێن تییەکە کەوتووە لە جۆری پیکاب نیسانە شۆفێرەکەی ناوی فەیسەڵ جەميل ئەحمەدە و تەمەنی 30 ساڵە و دانیشتووی گوندی سۆریای سەر بە ناحیەی بجیلە و خێزاندارە و بە ئامانجی لێکردنەوە و کۆکردنەوەی گژوگیای بەهاری چووەتە ئەو شوێنە.

بەهرام عەریف یاسین، فەرماندەی فەرماندەیی هەڵگوردی هێزی پێشمەرگە بە رووداوی راگەیاند، تی ئێن تییەکە لەلایەن پەکەکەوە چێنراوە و پێشتر فەرماندەیی هەڵگورد ئەو رێگەیە و چەند رێگەیێکی دیکەشیان داخستووە بۆ ئەوەی خەڵکی رووی تێنەکەن و دەمانزانی کە پەکەکە تی ئێن تیی داناوەتەوە، بەڵام بە شەو بەربەستیان لە بەردەم رێگە لاداوە و چوونەتە کوێستانەکە.

هەروەها بەهرام عەریف دەشڵێت، پەکەکە زۆربەی رێگەکانی سنوورەکەی تی ئێن تیڕێژ کردوون و داوا لە خەڵک دەکەن سەردانی شوێنەکان نەکەن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.