خبر 2021-04-14 21:21 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لێدوانی هێزەکانی هاوپەیمانان لەسەر هێرشەکەی سەر هەولێر

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی هاوپەیمانان لە عێراق لەبارەی هێرشە مووشەکییەکەی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر ڕایگەیاند ئەو هێرشە زیانی گیانیی نەبوو و کۆگایێکی ئەو هێزانە تەقیوەتەوە و بەدواداچوون بۆ بابەتەکە دەکەن.

کوردپرێس:

واین مۆرۆتۆ وتەبێژی هێزەکانی هاوپەیمانان رایگەیاندووە، "فڕۆکەیێکی بێفڕۆکەوان لە نزیک کۆگایێکی هێزەکانی هاوپەیمانان تەقیوەتەوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە."

واین مۆرۆتۆ دەشڵیت، "ئاگری تەقینەوەکە کوژێندراوەتەوە و زیانە ماددییەکان ئاشکرا دەکەین و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکەین."

رۆژی ١٥ی شوباتی ئەمساڵیش، ژمارەیێک موشەک ئاڕاستەی شاری هەولێری پایتەختی هەرێم کران.

رۆژی ١٢ی ئەم مانگەش، ئەنجومەنى ئاسایشى هەرێم دانپێدانانى چەند کەسێکى بڵاوکردەوە و باسی لەوە دەکرد، ئەو کەسانە ئەندامی داعش بوون و بە نیازبوون بە بۆمبى چێنراو و دەمانچەى بێدەنگ لە هەولێر چەند هێرشێک ئەنجام بدەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.