خبر 2021-04-14 18:11 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم: بە درۆنی TNT کراو هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوای لێکۆڵینەوە و بەداواداچوونی دەزگا پەیوەندیدارەکان بۆ هۆکاری تەقینەوەی ئەمشەوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، لە ئەنجامدا دەرکەوت، هێرشەکە بە ڕێگەی درۆنی TNT کراو بووە و ئاراستەی بنکەی هێزەکانی هاوپەیمانان کراوە لە ناو فڕۆکەخانە.

کوردپرێس:

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوای لێکۆڵینەوە و بەداواداچوونی دەزگا پەیوەندیدارەکان بۆ هۆکاری تەقینەوەی ئەمشەوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، لە ئەنجامدا دەرکەوت، هێرشەکە بە ڕێگەی درۆنی TNT کراو بووە و ئاراستەی بنکەی هێزەکانی هاوپەیمانان کراوە لە ناو فڕۆکەخانە.

ڕاگەیێندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەى بەوەش کردووە، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی نییە و تەنیا زیانی ماددی بەر باڵاخانەیێک کەوتووە .

هەروەها وەزارەتى ناوخۆی هەرێم جەختی کردووەتەوە لێکۆلینەوەکانیش بەردەوامن بۆ دیاریکردنی سەرچاوە و شوینی هاتنی درۆنەکە .

ئەمشەو هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەى هەولێر کە ئامانج لێی هێزەکانى ئەمریکا و هاوپەیمانان بووە، هاوکات سێ مووشەکیش ئاڕاستەى بنکەیێکى سەربازیى تورکیا لە سنووری قەزاى بەردە ڕەش کراون.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.