خبر 2021-04-14 12:28 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کازمی ڕاگەیەنراوێکی بۆ ساڵیادی ئەنفال بڵاوکردەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستاان- مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕاگەیەنراوێکی بۆ ساڵیادی مەرگەساتی ئەنفال بڵاوکردەوە و داوا دەکات هەموو حکوومەتەکانی عێراق کار بکەن بۆ ڕێگری کردن لە گەڕانەوەى دیکتاتۆریەت.

کوردپرێس:

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، "ئەمڕۆ یادی 33 ساڵەی دەستپێکردنی هەڵمەتەکانی تاوانی ئەنفال کە ڕژێمی پێشوو دژ بە گەلی کوردمان ئەنجامی دا تێپەڕدەبێت کە دەیان هەزار قوربانی لێکەوتەوە، ژمارەیەکی زۆریان لە زیندانە تاریکەکانیان بەجێ هێشت، سەدان گوندی کوردییان وێران کرد و خەڵکەکەیان ئاوارە کرد."

دەشڵێت، "لەکاتێکدا ئێش و ئازارەوە ئەم بۆنە پڕ ئازارە زیندوو دەکەینەوە، سەری ڕێز و نەوازش بۆ شەهیدان و قوربانیانی ئەم تاوانە دادەنەوێنین، یادکردنەوەى ساڵانەی ئەم مەرگەساتە هاندەرێکە بۆ هەموو حکومەتەکان کە کار بکەن بۆ ڕێگریکردن لە گەڕانەوەى دیکتاتۆرییەت، هەموو ئەوەش ڕەت بکەنەوە کە سیاسەتی جیاکاری و پەراوێزخستن زیندوو بکاتەوە و هەروەها ڕسواکردنی ئەو تاوانە دڕندانەیەی کە بەرامبەر ڕۆڵەکانی گەلی عێراق ئەنجام دراون."

کازمی دووپاتی دەکاتەوە کە "ڕێگەی دیموکراتی و ڕیفۆرمخواز و پێکەوەژیانی ئاشتیانە، ڕێگایەکە بۆ عێراقێکی گەش کە ئاشتی و خۆشەویستی و لێبوردەیی زاڵ بێت و یەکپارچەیی وڵات و کەرامەتی ژیان و دادپەروەری ببێتە بەردی بناغەی، عێراقێکی سەقامگیر و بەهێز بۆ گەل و خاکەکەی."

لە کۆتاییدا دەڵێت، "شکۆمەندی و ڕێز بۆ ئەوانەی لە هەموو ئەو کەسانەی لە تێکۆشانیان لە دژی دیکتاتۆریی شەهیدیان داوە."

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.