خبر 2021-04-14 10:24 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
لە پەیوەندییێکی تەلەفۆنیی نێوان دوو سەرۆک کۆماردا:

ڕۆحانی: ئاسایشی عێراق بە ئاسایشی خۆمان دەزانین/بەرهەم ساڵح: حکوومەتی عێراق ڕژدە لەسەر جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنەکانی لەگەڵ ئێران

بەشی ئێران- حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران و بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق پەیوەندییێکی تەلەفۆنیان ئەنجام دا و باسیان لە پەیوەندییە ھاوبەشەکانی نێوان ھەردوو وڵات کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ چوارشەممە حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران و بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لەمیانی پەیوەندییێکی تەلەفۆنییەدا باسیان لە پەیوەندییە ھاوبەشەکانی نێوان ھەردوو وڵات کرد و جەخت کرایەوە لە پێویستی بەھێزکردنی پەیوەندییەکان لە سەرجەم بوارەکاندا، بەجۆرێک خزمەت بە ھەردوو گەلی ئێران و عێراق بکات، ھەروەھا باس لە دوا گۆڕانکاری و پێشھاتەکانی ناوچەکە کرا.

هاوکات جەختیش کرایەوە لە گرنگیی کەم کردنەوەی ئاستی گرژییەکانی ناوچەکە و پابەندبوون بە دیالۆگ و گفتوگۆ بۆ یەکلای کردنەوەی کێشە هەڵپەسێردراوەکان و پێویستی هەماهەنگی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییە جیاوازەکان بەتایبەت پەتای کۆرۆنا و کارکردن بۆ سنووردار کردن و کەم کردنەوەی لێکەوتەکانی لەسەر تەندروستیی و ئابووری و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.

لە کۆتایشدا باس لە پەیوەندییە ھاوبەشەکانی نێوان ھەردوو وڵات کرا و جەخت کرایەوە لە پێویستی بەھێزکردنی پەیوەندییەکان لە سەرجەم بوارەکاندا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.