خبر 2021-04-11 14:00 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مه‌سروور بارزانی: هیوادارین کۆمکاری عەرەبی رۆڵی خۆی لە چارەسەرکردنی کێشەکانی عێراق بگێڕێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە دیداری نێوان سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی جەخت کرایە سەر زەروورەتی ڕۆڵگێڕانی کۆمکاری عەرەبی بۆ چارەکردنی کێشەکانی عێراق.

کوردپرێس:

ڕۆژی یەکشەممە 2021/4/11 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئەحمەد ئەبولغەیت ئەمینداری گشتیی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی کرد.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتانی عەرەبی تاووتوێ کرا.

ئەمینداری گشتیی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی، ستایشی ڕۆڵ و پێگەی گرنگیی هەرێمی کوردستانی کرد کە پێشکەوتنێکی ئابووری دیاری بەدەستهێناوە و ئاماژەی بەوەدا، کە سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان، پەیامێکە بۆ وڵاتانی عەرەبی کە پێوستە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی عێراقی فیدراڵدا، پەرەپێبدەن، بەتایبەتی لە بواری ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وەبەرهێناندا.

سەرۆکی حکوومەت سوپاسی پشتیوانیی ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی کرد و هیوای خواست، کۆمکاری عەرەبی، ڕۆڵی گرنگیی خۆی بگێڕێت لە چارەسەرکردنی کێشە کەڵەکەبووەکانی عێراق . جەختیشی لەوە کردەوە کە هەرێمی کوردستان، خوازیارە باشترین پەیوەندی لە گەڵ وڵاتانی عەرەبیدا هەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.