خبر 2021-04-11 13:52 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەسعوود بارزانی لەگەڵ ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی کۆ بوویەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە دیداری نێوان مەسعوود بارزانی و ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی و شاندێکی یاوەریدا هەڕەشە و مەترسییەکانی تیرۆر و هزری توندڕۆیی لەسەر عێراق و وڵاتانی ناوچەکەش تاووتوێ كران.

کوردپرێس:

ڕۆژی یەکشەممە 11ـی نیسانی 2021 لە سەڵاحەددین مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق پێشوازیی لە ئەحمەد ئەبولغەیت ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی ئامانجی سەردانەکەی بۆ عێراق و دیداری لەگەڵ سەرۆکایەتەکانی عێراق بۆ مەسعوود بارزانی خستە ڕوو. هیوای ئەوەشی خواست کە عێراق بتوانێ دوور لە دەستوەردانی دەرەکی بەرەو سەقامگیری هەنگاو بنێت و جەختیشی لە گرنگیی پەیوەندیی نێوان وڵاتانی عەرەبی و عێراق کردەوە.

هەر لەو دیدارەدا هەر دوولا بیروڕایان لەبارەی تەحەددیاتی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق و پێکەوەژیان و پێویستیی چەسپاندنی بنەماکانی شەراکەت لە عێراق ئاڵوگۆڕ کرد.

هەڕەشە و مەترسییەکانی تیرۆر و هزری توندڕۆیی لەسەر عێراق و وڵاتانی ناوچەکە تەوەرێکی تری ئەو دیدارە بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.