کونسوڵی ئه‌مریکا له هه‌ولێر:
هیوامان وایه تێپه‌ڕینی پڕۆژه‌یاسای بوودجە ببێته هۆی په‌یوه‌ندیێکی باشتر له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کونسوڵی گشتیی ئه‌مریکا له هه‌ولێر، په‌یامێکی له‌باره‌ی په‌سه‌ندکردنی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2021 و دیاری کردنی پشکی هه‌رێمی کوردستان بڵاو کرده‌وه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کونسوڵی گشتیی ئه‌مریکا له هه‌ولێر له په‌یامێکدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک که به زمانی کوردی نووسیویه‌تی رایگه‌یاند: "پیرۆزبایی له حکوومه‌تی عێراق و حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ین به بۆنه‌ی گه‌یشتن به ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بووجه‌ی فیدڕاڵی بۆ ساڵی 2021، هه‌روه‌ها پیرۆزبایی له تیمی دانوستانکاری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ین که قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆک وه‌زیران سه‌رکردایه‌تی ده‌کرد".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد، "هیوامان وایه تێپه‌ڕینی ئه‌م پڕۆژه‌یاسایه ببێته هۆی په‌یوه‌ندیێکی باشتر له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و ئابووریێکی جێگیرتر بۆ وڵات".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران