خبر 2021-04-01 17:31 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەمریکا ١٢٠ رۆژیتر ماوەی کڕینی گازی لە ئێران بۆ عێراق درێژ کردەوە

بەشی جیهان- ئەمریکا جارێکی دیکە لێخۆشبوونی بۆ عێراق درێژکردەوە بۆئەوەی مامەڵەی کڕینی غاز بۆ کارپێکردنی وێستگەکانی کارەبا ئەنجام بدات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە فەرمی رایگەیاند، ماوەی ١٢٠ رۆژی دیکە لێخۆشبوونیان بۆ عێراق دەرکردووە، بۆئەوەی لەدەرەوەی سزاکانی سەر ئێران مامەڵەی کڕینی غازی سروشتیی بۆ کارپێکردنی وێستگەکانی کارەبا ئەنجام بدات.

پێدانی ١٢٠ رۆژی دیکە لێخۆشبوون، بە درێژترین ماوەی لێخۆشبوون دادەنرێت، کە ئەمریکا پێشکەشی عێراقی کردووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.