پەرلەمانی کوردستان ڕێگه بە سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ نادات به‌شداریی هیچ كۆبوونه‌وه‌یێک بكات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- په‌رله‌مانی كوردستان به زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاری دا كه كازم فارووق، سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ، "به‌رامبه‌ر به‌و بێڕێزییه‌ی به په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كردووه، ڕێگه‌ی پێنه‌درێت به‌شداریی هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بكات هه‌تا به فه‌رمی داوای لێبوردن نه‌كات".
دوای هه‌ڵسوكه‌وته‌كه‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 31/3/2021ى سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ڕای گه‌یاند، "ئه‌گه‌ر ئه‌و كرده‌وه‌یه ته‌نیا دژی ئه‌وه وه‌كوو كه‌سێتیی خۆی لێی خۆش ده‌بێت، ئه‌گه‌ر نا په‌رله‌مانی كوردستان قسه و هه‌ڵوێستی خۆی ده‌بێت".
به‌و جۆره‌ش زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌نگی بۆ ئه‌وه‌دا كه پێویسته كازم فارووق به فه‌رمی داوای لێبووردن له‌و هه‌ڵوێسته‌ی بكات، ئه‌گه‌ر نا ڕێگه‌ی پێنه‌درێت به‌شداریی هیچ كۆبوونه‌وه‌یێک بكات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران