خبر 2021-04-01 06:03 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پەرلەمانی عێراق پرۆژەیاسای بودجەی 2021ی پەسەند کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر تەواوی ماددەکانی پرۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢١ی عێراق دا و پەسەند کرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢١ی دەستیپێکرد، کە پرۆژەیاساکە لە ٥٨ ماددە پێکهاتبوو، کە بەشێوەیێکی گشتی دەنگ لەسەر سەرجەم ماددەکانی پرۆژەیاساکە درا و پرۆژەیاساکە پەسەند کرا.

ماددەی ٢٠ لە رۆژەیاساکەدا لابرا، کە تایبەت بوو بە لێبڕینی مووچەی فەرمەنبەران، کە لە ماوەی رابردوودا لە عێراق بڕیاری لەبارەوە درا و لێبڕینەکە لە ٪١ـەوە دەستی پێدەکرد و مووچەی خوار ٥٠٠ هەزار دیناری نەدەگرتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.