خبر 2021-03-31 18:10 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

داوانامەی داخستنی هەدەپە ڕەت کرایەوە

بەشی تورکیا- ئەمڕۆ چوارشەممە 31ی ئاداری 2021 دادگای دەستووریی تورکیا بڕیاری دا بە رەتکردنەوەی داوانامەی داخستنی هەدەپە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوای ئەوەی دادگەی باڵای تورکیا سکاڵانامەی داخستنی پارتی دیموکراتی گەلان - هەدەپەی ئاراستەی دادگەی دەستووری کرد، دادگاکە بڕیاری لەسەر کەموکوڕبوونی دۆسیەکە داوە و رەوانەی دادگەی باڵای تورکیای کردووەتەوە.

ئەگەر دادگەی باڵای تورکیا کەموکوڕییەکان پڕبکاتەوە، چاوەڕوان دەکرێت دووبارە لە دادگەی دەستووریدا پرسی داخستنی هەدەپە ببێتەوە جێی باس.

لە ماوەی رابردوودا پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی - مەهەپە گوشاری زۆری لەسەر ئاک پارتیی هاوپەیمانی کرد بۆئەوەی کار لەسەر داخستنی هەدەپە بکەن.

پارتی دیموکراتی گەلان - هەدەپە سێیەمین گەورە فراکسیۆنی پەرلەمانی تورکیایە و لە دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانیدا کە ساڵی 2018 بەڕێوەچوو، 11.7%ی دەنگەکانی بردەوە و لە کۆی 600 کورسیی پەرلەمان، 67 کورسیی بەدەست هێنا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.