خبر 2021-03-31 09:27 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ھەرێمی کوردستان هەوڵ بۆ پەرپێدان بە پڕۆژەکانی بەرھەمھێنانی کارەبای خۆر دەدات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەڕێوەبەری بەرھەمھێنانی کارەبا لە وەزارەتی کارەبای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت: بەم نزیکانە دەست بە جێبەجێ کردنی سێ پڕۆژەی بەرھەمھێنانی کارەبا لە ھەرێمی کوردستان دەکرێت کە کارەبا لە خۆر بەرھەم دەهێنن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دیار تاھیر بابان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتیە: "لە پارێزگاکانی ھەولێر و دھۆک و سلێمانی سێ پڕۆژەی بەرھەمھێنانی کارەبا دروست دەکرێن کە کارەبا لە خۆر بەرھەم دەھێنن و ھەفتەی داھاتوو تەندەری پڕۆژەکان ڕادەگەیەنین، کۆمپانیاکانیش دەتوانن داواکاری بۆ جێبەجێ کردنی پڕۆژەکان پێشکەش بکەن."

دیار تاھیر بابان گوتیشی: "تەندەر بۆ کێ دەربچێت ئیحالە دەکرێت و دواتریش گرێبەست دەکرێت و لە ماوەیێکی نزیکدا دەست بە جێبەجێ کردنی پڕۆژەکان دەکرێت کە سێ وێستگەیە و ٧٥ مێگاوات کارەبا بەرھەم دەھێنن و بۆ ھەر پارێزگایێک ٢٥ مێگاوات دەبێت".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.