نێچیرڤان بارزانی گەیشتە پاریس
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- و بڕیارە سبەی سێشەممە لە كۆشكی ئیلیزێ، لەگەڵ ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا كۆ بێتەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به بانگهێشتى فهرميى ئيمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە پاریس.
لەمبارەوە ماڵپەڕی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردووەتەوە كە نێچیرڤان بارزانی و ئیمانوێل ماكرۆن په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا تاوتوێ دەكەن.
هەروەها دۆخى عێراق، هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه‌ش به گشتى، سەرباری پرسەكانی كۆرۆنا و لێكه‌وته‌كانى، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و ئه‌ركى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى، گرنگيى هاوكارى و هاوبه‌شيى هه‌مه‌لايه‌نه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە دەبن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران