نێچیرڤان بارزانی سەردانی فەرەنسا دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- به بانگهێشتى فه‌رمیى سه‌رۆک كۆمارى فه‌ره‌نسا، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى فه‌ره‌نسا ده‌كات.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه، سبه‌ى سێشه‌ممه 30-3-2021 له كۆشكى ئێلیزێ له پاریس، نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ ئیمانوێل ماکرۆن كۆ ده‌بێته‌وه.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ده‌شڵێت، لە کۆبوونەوەی هەردوو سەرۆک بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا، دۆخى عێراق، هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه به‌گشتى، په‌تاى كۆڤید_19 و لێكه‌وته‌كانى، مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر و ئه‌ركى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى، گرنگیى هاوكارى و هاوبه‌شیى هه‌مه‌لایه‌نه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش تاوتوێ ده‌كه‌ن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران