خبر 2021-03-22 09:04 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

باڵیۆزی عێراق لە هۆڵەندا بۆ ئێن ئاڕ تی: هەوڵى بە جینۆسایدناساندنى هەڵەبجە و ئێزدییەکان دەدەین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- باڵیۆزی عێراق لە هۆڵەندا رایگەیاند، لە دۆسیەى کیمیابارانى هەڵەبجەدا كەمتەرخەمى لەلايەن حكومەتەوە ھەبووە بۆ ناساندنى ئەو پرسە و قەرەبووكردنەوەی قوربانيانى ئەو تاوانە.

کوردپرێس:

لە لێدوانێکدا بۆ ئێن ئاڕ تی هیشام عەلەوی باڵیۆزی عێراق لە هۆڵەندا باسى لەوەشکرد، ئەوان وەک باڵیۆزخانەکەیان بەردەوامن لە کۆکردنەوەی دوکیومێنتەکان و هاوکار دەبن بۆ بە جینۆسایدناساندنی هەڵەبجە و تاوانی داعش دژ بە ئێزیدیەکان و گەیاندنی راستیەکان بۆ دادگای نێودەوڵەتی لاهای.

رۆژى ٢١ى ئەم مانگە لە باڵيوزخانەى عێراق لە شاری لاهای لە هۆڵەندا مەراسيمێک بۆ يادى كيميابارانكردنى هەڵەبجە و راپەرينى گەلى عێراق دژى دەسەڵاتدارانی بەعس بەڕێوەچووو.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.