خبر 2021-03-21 11:54 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پەیامی پیرۆزباییی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بە بۆنەی جەژنی نەورۆز و ساڵی نوێوە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزباییی بڵاو کردەوە.

کوردپرێس:

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە پەیامێکی بڵاو کردەوە و تێیدا وێڕای پیۆرزبایی کردنی ئەو جێژنە ڕایگەیاند نەورۆز بۆ گەلی کوردستان، هەمیشە هێما و سیمبولی ئازادی و نوێبوونەوەی ژیان و سەرکەوتن بووە ، بۆیە هیوادارم ئەم نەورۆزە ، ببێتە مایەی بە دیهێنانی هەموو مافەکانمان و سەرکەوتن بە سەر هەموو سەختی و ناخۆشییەکاندا.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێم لە پەیامەکەیدا زیادی کردووە: هیوادارم حکوومەتی فیدرالی ، ئەرکەکانی خۆی بۆ جێبەجێکردنی هەمو خاڵە دەستوورییەکان بە جێ بهێنێت، بو ئەوەی سەقامگیریی سیاسی و ئابووری و ئاسایش لە هەمو عێراقدا بچەسپێت.

ناوبراو داوایێکی ئاراستیەی هاونیشتمانیانیش کرد و گوتی: داوا لە هاونیشتمانییان دەکەم ، پابەندبن بە ڕێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی، بەتایبەتی لە ڕۆژانی جەژنی نەورۆزدا، بۆ ئەوەی بە یەکەوە کاربکەین بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو پەتایە، لە پێناو پاراستنی کۆمەڵگە بە گشتی و بەسەربردنی کاتێکی خۆشتر.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.