خبر 2021-03-16 14:58 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تووشبوون و چاک بوونەوە بە کۆرۆنا لە هەرێم: 353 حاڵەتی نوێی تووشبوون و 107 حاڵەتی چاکبوونەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەگوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 353 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە.

کوردپرێس:

ڕۆژی سێشەمە 16ی ئازاری 2021 وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، شەش هەزار و ١٣٥ پشکنینی کۆرۆنا کراوە و تیایدا، تەنیا ٣٥٣ حاڵەتی توشبوون تۆمارکراوە. هاوکات، هەر لەو ماوەیەدا، ٢٠١ حاڵەتی چاکبوونەوە و شەش گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.

هەر بە گوێرەی ڕاگەیێندراوەکە، ژمارەی توشبووان بەجۆرێک بووە کە، لە هەولێر ١٦٢ کەس، سلێمانی ٨٧، دهۆک ٨٢، گەرمیان ٨ کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون.

لەکاتێکدا ١٠٧ حاڵەتی چاکبوونەوە تۆمارکراوە و لەو رێژەیەش، لە هەولێر ٧٥ کەس، سلێمانی ٥٣، دهۆک ٦٥ کەس، گەرمیان ١٨، راپەڕین ٤. هاوکات، لە هەرسێ پارێزگا و دوو ئیدارەکەی هەرێم، تەنها شەش حاڵەتی گیانلەدەستدانیش تۆمارکراوە.

لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ساڵی ٢٠١٩دا لەشاری وهانی چین، تا ئێستا لە هەرێم ١١٣ هەزار و ٤٥٧ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون، هاوکات ١٠٥ هەزار و ٨٨٤ کەس چاکبوونەتەوە و سێ هەزار و ٥٧٤ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەست داوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.