هێڵی گواستنەوەی غازی سروشتی لە ڕۆژهەڵاتی دیمەشق تەقیەوە
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی هەواڵی فەرمیی سووریا (سانا) بڵاویکردەوە ته‌قینه‌وه‌که له نزیک شارۆچکه‌ی عوته‌یبه له ناوچه‌ی غوته‌ی ڕۆژهه‌ڵات ڕوویداوه و هێڵی گواستنه‌وه‌ی غازی بۆ وێستگه‌ی گه‌رمیی تشرین کردوه‌ته ئامانج، که به‌هۆیه‌وه ئاگرێکی گه‌وره که‌وتوه‌ته‌وه و بڵێسه‌که‌ی له دوورمه‌ودای شاره‌کانی غوته و ده‌وروبه‌ری پایته‌خته‌وه بینراوه.
ڕاشیگەیاند تیمه‌کانی فریاگوزاری و به‌رگریی شارستانی به په‌له که‌وتونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه تاوه‌کوو ئاگره‌که کۆنتڕۆڵ بکه‌ن و ڕێگری له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی بکه‌ن.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی کۆمپانیای گشتیی کاره‌بای سووریا، بڕانی غازی پێویست بوه‌ته هۆی کوژانه‌وه و له‌کارکه‌وتنی هه‌رسێ وێستگه‌ی دێر عه‌لی، ناسریه و تشرین، که ئه‌مه‌ش کاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر دابه‌زینی توانای به‌رهه‌مهێنانی تۆڕی نیشتمانیی کاره‌با دروستکردوه.
ڕوونیکرده‌وه، ڕاگرتنی ئه‌و سێ وێستگه‌یه ده‌بێته هۆی که‌مبونه‌وه‌ی به‌رچاوی کاره‌بای به‌رهه‌مهێنراو و به‌رزبونه‌وه‌ی کاتژمێره‌کانی پێدانی کاره‌بای سیستماتیک (ته‌قنین) له زۆربه‌ی ناوچه‌کاندا، هاوکات تیمه ته‌کنیکییه‌کان به‌رده‌وامن له کارکردن بۆئه‌وه‌ی به خێرایی زیانه‌کان هه‌ڵسه‌نگێنن و هێڵه‌که چاکبکه‌نه‌وه.
کۆمپانیای کاره‌بای سووریا له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه‌ی به‌وه کرد: "به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی هێڵی غاز له وێستگه‌ی تشرین، دابینکردنی غازی سوته‌مه‌نی بۆ وێستگه‌کانی دێر عه‌لی، ناسریه و تشرین وه‌ستاوه و ئه‌مه‌ش بوه‌ته هۆی ده‌رچونی هه‌رسێ وێستگه‌که له خزمه‌تگوزاری، تیمه پسپۆڕه‌کان له هه‌وڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگره‌که‌دان، هاوڵاتییان له دواین پێشهاته‌کانی چاککردنه‌وه و دۆخی دابه‌شکردنی کاره‌با ئاگادارده‌که‌ینه‌وه".
بۆچوونی بەکارهێنەران