خبر 2022-02-05 15:06 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەسروور بارزانی و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی عێراقی و هەوڵەکانی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق تاوتوێ دەکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان-  مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە هومام حەموودی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی عێراقی و شاندێکی یاوەری کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکان و پرۆسەی سیاسی لە عێراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق کرا و جەخت لە گرنگیی هەماهەنگیی و لە یەکنزیکبوونەوەی هێز و لایەنە سیاسییەکان کرا لە پێناو بەرژەوەندی گشتیی و چارەسەکردنی کێشە و ناکۆکییەکان بە ڕێگەی گفتوگۆ.

شاندی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق، ستایشی ئەزموونی سەرکەوتووی ھەرێمی کوردستانیان کرد و ئاماژەیان بەوەدا کە سەرکەوتنی ھەرێم سەرکەوتنی ھەموو عێراقە و پێویستە ھەموو ھەوڵەکانمان چڕبکەینەوە لە پێناو زیاتر خزمەتکردنی گشت ھاووڵاتییانی عێراق.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.