خبر 2021-03-07 06:34 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەسعوود بارزانی: سەردانەکەی پاپا هه‌ڵگری په‌یامی ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیانه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر کۆ بوونەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مه‌سعوود بارزانی لە پەیامێکدا بەر لە دەستپێکردنی کۆبوونەوەکە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوی کردەوە، "به‌خێرهاتنی پاپا فرانسیس بۆ هه‌ولێر ده‌كه‌ین، ئه‌و سه‌ردانه‌ پیرۆزه‌، بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌ڕاستی سه‌ردانێكی مێژوییه‌ و هه‌ڵگری په‌یامی ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیانه‌".

بەیانیی ئەمڕۆ پاپای ڤاتیکان لە بەغداوە گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌رپرسانی دیكه‌ی هه‌رێم پێشوازیی لێكرا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.