خبر 2021-03-02 10:36 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
فراكسیۆنى یەکێتیی نیشتمانی:

لامەرکەزی جێبەجێ بکرێت دادپەروەری بۆ پارێزگاکان بە دەستدەهێنێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان لە رایگەیاند یەکێتی پێی وایە لامەرکەزی جێبەجێ بکرێت دادپەروەری بۆ پارێزگاکان بە دەستدەهێنێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، زیاد جەبار سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیێکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند پێداگری دەکەین پرۆژەیاسای بودجە بێتە پەرلەمانی کوردستان و پێویستە چاکسازی لەسەرچاوەکانی داھات و نەوت و خاڵەسنووریەکاندا بکرێت.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، بەلایانەوە گرنگە پرۆژەی خانەنشینی پێشمەرگە بنێرێتە پەرلەمانی کوردستان و پێویستە لەپێناو ئازادیەکاندا سەرجەم فراکسیۆنەکان بەیەکەوە کاربکەن.

زیاد جەبار جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەگەر لە هەرێمی کوردستان لامەرکەزی جێبەجێ بکرێت دادپەروەری بۆ پارێزگاکان بە دەستدەهێنێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.