خبر 2021-02-27 07:26 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەسروور بارزانی لەبارەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر لەگەڵ وەزیری دەرەوەی فەڕنسا گفتوگۆی کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای تەلەفونەوە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا باسی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی هەولێری کرد.

کوردپرێس:

ئاژانسی هەواڵی سۆمەریە نیوز لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەیاننامەیێکی بڵاو کردۆتەوە کە تێیدا ئاماژە بەوە کراوە مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم لە پێوەندییێکی تەلەفونیدا لەگەڵ ژان ئێف لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا مەسەلەی هێرشی "تیرۆریستیی" سەر فڕۆکەخانەی هەولێری تاوتوێ کردووە.

بە پێی ڕاگەیێندراوەکەی نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم، مەسروور بارزانی لەو پێوەندییە تەلەفونییەدا سپاسی هەوڵەکانی وەزیری دەرەوەی فەڕەنسای کردووە بۆ ئیدانە کردنی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر و ئەوەشی گوت کە لە بەدواداچوونی هاوبەش لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی دەستیان بە زانیاریی نوێ گەیشتووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.