خبر 2021-02-24 08:41 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کونسڵخانەی ئەمریکا پشتگیریی خۆی بۆ رۆژنامەنووسانی هەرێم ڕادەگەیەنێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پاش دەستگیر کردنی ژمارەیێک ڕۆژنامەنووس لە هەولێر و دهۆک کونسڵخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هەولێر رایده‌گەیه‌نێت که‌ بەردەوام شانبەشانی رۆژنامەنوسان کار دەکەن بۆ دڵنیابوون لەوەی بتوانن بەبێ کۆتوبەند یاخود ترس لەتۆڵەلێسەندنەوە، کارەکانیان بکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەکاتی کردنەوەی خولێک لە چوارچێوەی پرۆگرامی راهێنانی رۆژنامەنووسی پێکهاتەکان، کە لە شاری سلێمانی بەرێوەدەچێت، ئێرن شیمەڵ، سەرۆکی بەشی کاروباری گشتی لە کونسڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر رایگەیاند: ئەم راهێنانە نموونەیێکی ترە لە نیشاندانی پابەندییەکانمان بەرامبەر پێکهاتەکان و مافەکانیان هەروەها پابەندبوونی بێ چەندوچوومان بۆ رۆژنامەنووسان و راگەیاندنی ئازاد".

شیمەڵ وتیشی: "کونسڵخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەردەوام شانبەشانی رۆژنامەنووسان کاردەکەین بۆ دڵنیاوبون لەوەی کە بتوانن بەبێ کۆتوبەند یاخود ترس لەتۆڵەلێسەندنەوە، کارەکانیان بکەن".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.