خبر 2021-02-24 06:15 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مستەفا کازمی و جۆ بایدن پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا

بەشی جیهان- کۆشکی سپی بڵاوی کردەوە مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجام دا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆشکی سپی لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرای کردووە شەوی رابردوو جۆ بایدن و مستەفا کازمی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا گفتوگۆیان سەبارەت بە گرنگیی پێشخستنی دیالۆگی ستراتیژی نێوان هەردوو وڵات و فراوان کردنی هاوئاهەنگییی هەردوولا سەبارەت بە پرسە سەرەکییەکان کردووە.

هەروەها مستەفا کازمی لە ئەکاونتی خۆی لە توویتەر نووسیویەتی لەگەڵ بایدن باسیان لە پەیوندیی دووقۆڵی و بەردوامی هاوکارییەکان لە شەڕی دژ بە داعشدا کردووە.

کازمی کە توویتەکەی بە هەرسێ زمانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی کردووە، دەڵێت: "لە پەیوەندییەکدا لەگەڵ سەرۆک جۆ بایدن، تاوتوێی پەرەپێدانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و بەهێزکردنی هەماهەنگی هاوبەشمان کرد، رێککەوتین کار بکەین بۆ بۆ چەسپاندنی ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکە و پێکەوە شەڕی داعش بکەین. جەختمان کردەوە لە درێژەپێدانی گفتوگۆی ستراتیژیی نێوان هەردوو وڵات".

سەرچاوە: تۆڕی میدیایی ڕووداو

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.