خبر 2021-02-24 07:19 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزارەتی بەرگریی تورکیا: هەشت چەکداری پەکەکە لە هەرێم کوژران

بەشی تورکیا- وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند لە هێرشێکی ئاسمانیدا هەشت چەکداری پەکەکەیان لە هەرێمی کوردستان کوشتووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە راگەیەندراوێدا باسی لەوەکردووە، لە هێرشێکی فڕۆکەجەنگییەکانیاندا بۆسەر بارەگاکانی پەکەکە لە چیاکانی هەرێمی کوردستان، هەشت چەکداری سەر بەو رێکخراوە کوژراون.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی بەرگریی تورکیادا ئەوەش هاتووە، کە بەردەوام دەبن لە هێرشەکانیان بۆ سەر پەکەکە.

شایانی باسە دوێنی سێشەممە فڕۆکەکانی تورکیا لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانیدا چوار گوندی سنووری ئامێدییان لە پارێزگای دهۆک بۆردوومان کرد.

سەرچاوە: NRT

کۆدی هەواڵنێر: 60113

بهروز علیمحمدی

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.