عەلی باپیر بە ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی هەڵبژێردرایەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- به ده‌نگی زۆرینه‌ی ئه‌ندامی کۆنگره‌ی چوارەمی حزبەکەی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، عه‌لی باپیر بە ئه‌میری کۆمه‌ڵی ئیسلامیی کوردستان هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ پێنجشەممە کارەکانی کۆنگرەی چوارەمی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان لە سلێمانی دەستی پێ‌کرد کە بڕیارە بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام بێت.
میدیای رەسمی کۆمەڵی ئیسلامی، بڵاوی کردەوە پاش ئه‌وه‌ی ده‌رگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی "که‌سی یه‌که‌می کۆمه‌ڵی ئیسلامی کرایه‌وه و ئه‌ندامانی کۆنگره‌ی کۆمه‌ڵی ئیسلامی عه‌لی باپیرـیان بۆ ئه‌و پۆسته کاندید کرد و به ده‌نگی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی کۆنگره عه‌لی باپیر بۆ ئه‌و پۆسته هه‌ڵبژێدرا."
ئەوە بۆ جاری چوارەمە، عەلی باپیر وەک ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان هەڵدەبژێردرێتەوە.
زیاتر لە 900 کەس ئەندامی کۆنگرەی چوارەمی کۆمەڵی ئیسلامین و زیاتر لە 70 کەسیش کێبڕکێ دەکەن بۆ وەرگرتنی پۆستە باڵاکانی ئەو حزبە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران