وته‌بێژى فراكسیۆنى پارتى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران کۆچی دوایی کرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئارام باڵەتەیی پەرلەمانتار و وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق کۆچی دوایی کرد.
بەپێی هەواڵی کوردرێس، ئارام باڵەتەیی وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا سێ مانگ بوو لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێریی چڕدا بوو، سه‌رئه‌نجام ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه كۆچی دوایی كرد.
ئارام ناجی باڵەتەیی لە1979/10/03 لە دهۆک لەدایک بووە، خێزاندارە و دوو منداڵی هەیە، ساڵی 2017 بڕوانامەی دکتۆرای وەرگرتووە و لە زانکۆی نەورۆزی دهۆک مامۆستا بووە، ساڵی 2018 لە فراکسیۆنی پارتی بووەتە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
كۆچى دوایی باڵه‌ته‌یی له‌كاتێكدایه، ١٥ ڕۆژ پێش ئێستاش، باوکی بەھۆی بێ‌ھیوایی لەچارەسەری کوڕە تاقانه‌كه‌ى کۆتایی بەژیانی خۆی ھێنا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران