خبر 2021-02-14 07:17 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
لەبارەی پرسی دەروازەی سنووریی سەیرانبەن:

بریکاری وەزارەتی ناوخۆ ی هەرێمی کوردستان و سەرکونسوڵی ئێران لە سلێمانی کۆبوونەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بریکاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لەگەڵ سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی کۆ بۆوە و تاوتوێی بەنێودەوڵەتی کردنی دەروازەی سنووریی سەیرانبەنیان کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕاگەیەنراویکدا نووسینگەی بریکاری وەزیری ناوخۆی هەرێم بڵاوی کردەوە: "لەدیدارێکی مەهدی شووشتەری سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران و چەتۆ ساڵح سەعید بریكاری وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە شاری سلێمانی و لەسەر ڕاسپاردەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم بەڕێوەچوو، دوا قۆناغەکانی بەنێودەولەتی کردنی مەرزی سەیران بەن تاوتوێ کران".

ئاماژە بەوەش کراوە: "بەنێودەوڵەتی کردنی مەرزی سەیران بەن ڕەزامەندیی فەرمیی لە حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی عیراق و کۆماری ئیسلامی بۆ وەرگیراوە".

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، مەهدی شووشتری، سەركونسوڵی كۆماری ئیسلامی لە سلێمانی خۆشحاڵیی خۆی و وەفدی یاوەری دەربڕی بۆ سازدانی دیدارەکە و ستایشی هەوڵەکانی بڕیکاری ناوخۆی هەرێمیشی کرد بۆ هەنگاوەکانی لەوەوبەری کە ناویەتی بۆ چارەسەرکردنی كێشە و گرفتەكانی نێوان مەرزەكانی هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی.

ئەوەش هاتووە، لەتەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا گفتوگۆ لەسەر هەنگاوە کرداریەکان کرا بۆ جێبەجێ کردنی بڕیاری بەنێودەوڵەتی کردنی مەرزی سەیران و تەئکیدیش کرا لەڕێی بەنێودەولەتی کردنی مەرزی سەیران بەن دەتوانرێت هەلی كار بۆ خەڵكێكی زۆر لە هەرێمی کوردستان دەستەبەر بکرێت و ئاڵوگۆڕی بازرگانیش لە ناوچەکە قۆناغێکی دیکە بۆ پێشەوە ببرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.