خبر 2021-02-12 07:07 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نێردەی تایبەتی هەرێم بانگهێشتی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی دەکات بۆ سەردانکردنی هەرێمی کوردستان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێردەی تایبەتی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی دەزگای دادی ئێراندا بانگهێشتی ئایەتوڵڵا ڕەئیسیی کرد کە سەردانی هەرێم بکات.

کوردپرێس:

لە دوایین ڕۆژی سەردانە سێ ڕۆژەکەی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی سەرۆکی دەزگای دادی ئێران بۆ عێراق، نێردەی تایبەتی سەرۆکی هەرێمی کوردستان هۆشیار زێباری لەگەڵ ناوبراو دیداری کرد و بە فەرمی بانگهێشتی ئایەتوڵڵا ڕەئیسیی کرد کە بۆ گفتوگۆ کردن لەگەڵ ەرپرسانی باڵای هەرێم سەردانی هەولێر بکات.

سەرۆکی دەزگای دادی ئێرانیش وێڕای دەستخۆشی کردن بۆ بانگهێشتەکەی هەرێم، ئاماژەی بە چڕبوونی بەرنامەکانی ئەو سەردانەی کرد و هیوای ئەوەی خواست کە لە سەردانەکانی داهاتوویدا بتوانێت هەرێمی کوردستانیش بەسەر بکاتەوە.

سەرۆکی دەزگای دادی ئێران لە دیدارەکەدا پێوەندیی کوردەکان و ئێرانی بە پێوندییێکی قووڵ و ڕیشەدار لەسەر بنەمای فەرهەنگ و مێژووی هاوبەش وەسف کرد و گوتیشی ئەو پێوەندییە بە تەواوەتی پێوەندییێکی شارستانییانەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.