خبر 2021-02-10 10:09 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە بازگەی تاسڵوجە لە سلێمانی شەڕ دروست بوو/ ئەندامێکی هێزەکانی ئاسایش گیانی لەدەست دا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە بازگەی تاسڵوجە، شەڕ لە نێوان هێزی ئاڵتوونی و ئاسایش دروست بووە و بەهۆیەوە چەند ئەندامێکی هێزەکانی ئاسایش بریندارن و ئەندامێکیش گیانی لەدەست دا.

کوردپرێس:بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، سەرەتا دەمەقاڵێ لە نێوان هەردوولا دروست بووە، دواتر رووبەڕووبوونەوە روویداوە چوار ئەندامی دیکەش بریندار کراون و ئێستا لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرن.

هەر بەهۆی دروست بوونی رووبەڕووبوونەوەی لە نێوان هێزی ئاڵتوونی و هێزەکانی ئاسایش لە بازگەی تاسڵوجە، ئەندامێکی هێزەکانی ئاسایش گیانی لەدەستدا کە بە چەقۆ بریندارکرابوو.

بە گووتەی سەرچاوەکان، لە ئێستادا کێشەکە چارەسەر کراوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.