داعشێکی ئەمریکی لە سلێمانی دەستگیر کرا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هێزەكانی ئاسایش لە شارەدێی پیرەمەگرونی سەربە پارێزگای سلێمانی، تیرۆریستێكی داعشیان دەستگیركرد كە پلەی ئەمیری هەیە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماڵپەڕی دیجلە بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە ئاژانسە کوردییەکان دەستی كەوتووە، ڕایدەگەیێنێت: هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا لە شارەدێی پیرەمەگروونی سەر بە شارۆچكەی دووكان تیرۆریستێكی سەر داعشیان دەستگیر كردووە.
هەر بەپێی زانیارییەكان شەوی 5/2/2021 هێزەكانی ئاسایش تیرۆریستەكەیان دەستگیركردووە كە ناوی (و.خ.ج)ە و خەڵکی ئەریکایە و ناسراو بە (ئەبو لادن) و پلەی ئەمیری لە ناو تیرۆریستانی داعش هەیە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران