کۆمپانیای سۆمۆ: ئاگاداری بڕی نەوتی هەناردەکراوی هەرێمی کوردستان نین
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- كۆمپانیاى سۆمۆى عێراقى بۆ به‌بازاڕكردنى نه‌وت ڕایده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێستا هیچ بڕهنهوتێكیان له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه به‌ده‌ست نهگهشتوهو نازانن رێژه‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێم چه‌نده.
کوردپرێس:
كۆمپانیاى سۆمۆ بۆ به‌بازاڕكردنى نه‌وتى عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێستا هیچ بڕه نه‌وتێكیان له‌هه‌رێمه‌وه به‌ده‌ست نه‌گه‌شتووه و كۆمپانیاكهشیان ئاگادارى بڕى هه‌نارده‌كراوى نه‌وتى هه‌رێم نیه.
كۆمپانیاى سۆمۆ ئه‌وه‌ش ده‌خاته ڕوو ، نرخى نه‌وتى هه‌نارده‌كراوى كه‌ركوك له لایه‌ن حكومه‌تى عێراقه‌وه به‌رزتره له‌و نرخه‌ى هه‌رێم نه‌وته‌كه‌ى پێ ده‌فرۆشێت بڕى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى عێراق ده‌گۆڕێت به‌پێى ئه‌و بڕه‌ى ئۆپێك دیاریده‌كات.
سه‌باره‌ت به ڕاده‌ستكردنى داهاتى نه‌وتى هه‌رێم به كۆمپانیاى سۆمۆ ئه‌و كۆمپانیایه ڕایگه‌یاندوه، ئه‌وه له ده‌سه‌ڵاتى وه‌زاره‌تى دارایی عێراقه‌و داهاته‌كان ده‌چنه‌وه ئه‌وێ.
بۆچوونی بەکارهێنەران