خبر 2021-02-02 07:37 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
سوپاسالاری وەزارەتی پێشمەرگە:

لەبەر مەترسیی داعش هێزەکانی پێشمەرگە خراونەتە ئامادەباشییەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سوپاسالاری وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، بەھۆی مەترسیی چەکدارانی داعشەوە لە میحوەری مەخموور و گوێڕ و چیای قەرەچۆغ ھێزی پێشمەرگە خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جەمال ئێمینکی سوپاسالاری وەزارەتی پێشمەرگە بە ماڵپەڕی پارتی راگەیاندووە، لە ناوچەکانی خانەقین و قەرەتەپە و جەبارە تا رۆژئاوای کەرکووک و دەگاتە مەخموور رۆژ بە رۆژ جووڵەی چەکدارانی داعش زیاتر دەبێت، ھۆکارەکەشی بۆ ھەبوونی بۆشای ئەمنی دەگەڕێتەوە.

راشیگەیاندووە، داعش لە ھەندێک ناوچە بە ئازادیی ھاتوچۆ دەکەن و تاکتیکی خۆیان دەگۆڕن، هەرێم و عێراقیش نەگەیشتوون بە رێککەوتن تا ئەو بۆشاییە ئەمنییە پڕ بکرێتەوە.

سوپاسالاری وەزارەتی پێشمەرگە باسی لەوەش کردووە، ناوچەکانی مەخموور و گوێڕ و چیای قەرەچۆغ یەکێکە لەو ناوچانەی داعش تێیدا جووڵە دەکات، لەبەرئەوەش تەنیا لەو میحوەرە ھێزی پێشمەرگە خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشی و چوونی ھێزی پێشمەرگەش بۆ سنووری مەخموور بەھۆی مەترسیی چەکدارانی داعشە، لەبەرئەوەی داعش جووڵەی ھەیە لەو سنوورە و پێویستە پێشمەرگەش لە ئامادەباشیدا بێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.