خبر 2021-02-01 07:56 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
لە مووسڵ:

تەرمی ٤٠٠ کەس لە گۆڕێکی بەکۆمەڵدا دۆزرایەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی موسڵ رایگەیاند، گۆڕێکی بەکۆمەڵیان دۆزیوەتەوە، کە روفاتی ٤٠٠ کەسی تێدایە و لەلایەن گرووپی چەکداریی داعشەوە کۆمەڵکوژ کراون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی موسڵ لە راگەیاندراوێکدا باسی لەوەکرد، گۆڕێکی بەکۆمەڵیان لە نزیک گوندی "حەمیدات"ی سەر بە قەزای تەلعەفەر لە رۆژئاوای شارەکەدا دۆزیوەتەوە و ئەوەش دووەم گۆڕی بەکۆمەڵە لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا.

لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا، حکوومەتی عێراق هەوڵەکانی بۆ لێکۆڵینەوە و گەڕان و پشکنین لە ناوچەکانی خەسفە و عەلو عەنتەر لە مووسڵ دەستپێکرد.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.