خبر 2021-01-19 14:34 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەتۆمەتی کوشتنی خۆپیشاندەرێک سکاڵا لەسەر 6 بەرپرسی پارتی تۆمار کرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کەسوکاری ئەدهەم یەحیا ئەو گەنجەی لەکاتی خۆپیشاندانەکانی قەزای چەمچەماڵ کوژرا ئەمڕۆ سکاڵایان لەسەر ژمارەیەک بەرپرسی پارتی لە سنوورەکە تۆمار کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هەڵکەوت یەحیا، برای ئەدهەم بە ناس کورد-ى ڕاگەیاندووە: " لە دادگای چەمچەماڵ سکاڵامان لەسەر شەش بەرپرسی لقی ١٩ی پارتی تۆمارکرد".

ناوبراو وتیشی "سکاڵاکە لەسەر چوار بەرپرسی سیاسی و دوو بەرپرسی سەربازییە کە ئەو ڕۆژە لە لق بوون و فەرمانی تەقەکردنیان داوە هاوکات هەموو بەڵگە ڤیدیۆیی و وێنەکانمان ڕادەستی دادگا کردووە کە دەیسەلمێنێت لە لقەوە تەقە لە براکەم کراوە.

هەڵکەوت ئاشکراشی کرد لەداهاتوودا لە دادگاکانی حکوومەتی فیدراڵیش داوایان لەسەر تۆمار دەکەن بۆ ئەوەی جارێکی تر کەس جورئەت نەکات تەقە لە هاوڵاتیان بکات.

سکاڵاکە لەسەر بەرپرسی لق و کارگێڕ و بەرپرسی ئاسایشی لق و دوو بەرپرسی سەربازین و پێنج لەو کەسانە دانیشتوی چەمچەماڵن و کەسێکیشیان دانیشتووی هەولێرە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.