خبر 2021-01-17 11:57 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەسعوود بارزانی لەگەڵ پارێزگاری سەڵاحەدین و شاندێکی ئەنجومەنی نوێنەران دیداری کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە دیداری نێوان مەسعوود بارزانی و شاندێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پارێزگاری سەڵاحەدین باسی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر کرا.

کوردپرێس:

ڕۆژی شەممە 16ـی كانوونی دووەمی 2021 لە سەلاحەددین مەسعوود بارزانی پێشوازیی لە شاندێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كرد كە پێكهاتبوو لە دكتۆر قوتەیبە ئەلجبووری سەرۆكی لیژنەی تەندروستی و ژینگە و موسەننا ئەلسامەرائی سەرۆكی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و هەروەها دكتۆر عەمار جەبر ئەلجبووری پارێزگاری سەلاحەددین.

لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و هەروەها بارودۆخی پارێزگاكانی ناوەڕاستی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا جەخت لە بەردەوامیی پەیوەندی و هەماهەنگیی نێوان هەردوولا كرایەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.