خبر 2021-01-09 12:30 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

حکوومەتی هەرێم: ساڵی 2020 هەشت مووچەمان دابەش کردووە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندلە ساڵی 2020دا هەشت مووچەی دابەش کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەی خستووەتەڕوو، لە ساڵی ٢٠٢٠دا هەشت مووچەی دابەش کردووە، کە بەشێکی پارەکە لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بەشێکی دیکەشی لەلایەن حکوومەتی فیدڕاڵییەوە دابین کراوە.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاشیگەیاند هاوکات، کۆی گشتیی ئەو پارەیەش کە دابەش کراوە زیاتر لە شەش تریلیۆن و ٥٠٠ ملیار دینارە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێم خشتەی دابەش کردنی مووچەی فەرمانبەرانی ساڵی رابردووی بڵاو کردووەتەوە و بەپێی خشتەکە، ئەو پارەیەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پێدانی مووچە دابینی کردووە، 63.8٪ـە و حکوومەتی عێراقیش 36.1٪ـی کۆی گشتیی مووچەی ساڵی رابردووی دابین کردووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.