خبر 2021-01-08 08:39 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
هۆشیار زێبارى:

گفتوگۆ هەیە بۆ پێکهێنانى هاوپەیمانێتییەکى گەورە لەگەڵ حزبە عەرەبەکان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرکردەیێکى پارتى دیموکراتى کوردستان دەڵێت، ئاراستەیێک هەیە بەرەو بەشداری کردن لە هەڵبژاردنەکانى داهاتوودا بە هاوپەیمانێتیەکى سیاسى گەورە کە لەسەرجەم لایەن و نەتەوەکان پێکهاتووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هۆشیار زێبارى، ئەندامی مەکتەبى سیاسیى پارتى دیموکراتى کوردستان لە گفتوگۆیێکى تەلەفزیۆنیدا، باسى لەوە کرد، لەئێستادا گفتوگۆیێک هەیە لەناو حزبە کوردیەکاندا لەسەر ئەگەرى بەشداری کردن لە هەڵبژاردنەکانى داهاتوو بە هاوپەیمانێتیێکى سیاسى گەورە کە لەسەرجەم لایەن و نەتەوە و ئایینەکان پێکهاتووە.

زێباری وتیشى، لەئێستادا گفتوگۆکان لەسەر کوتلە سیاسیە سونیەکانى نزیک لە حزبە کوردیەکانە، هەروەها کوتلە شیعیەکان و دواتریش پێکهێنانى هاوپەیمانێتى لەگەڵیاندا بە یەک لیستى نیشتمانى.

زێبارى ئەوەشى ڕوون کردووەتەوە، تائێستا گفتوگۆکان نەگەیشتونەتە کۆتایى لەو بارەیەوە، بەڵام تائێستا لێکۆڵینەوەى لێدەکرێت لەناو ناوەندە کوردستانیەکان، ئەوەى لەئێستادا پێشنیار کراوە ئەوەیە کە ئەو هاوپەیمانێتیە بە بەشدارى ئەو کوتلە کوردیانە دەبێت کە سەنگیان هەیە نەک کەسەکان، هەروەک لە هەڵبژاردنەکانى پشوو ڕوویان دا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.