خبر 2021-01-08 05:57 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەسعوود بارزانی: کورد دوور لە ڕوانگەی تایفی کاری بۆ قووڵکردنەوەی فەرهەنگی پێکەوەژیانی پێکهاتەکان کردووە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە دیداری نێوان مەسعوود بارزانی و سەرۆکی دیوانی وەقفی سونەی عێراقدا، بارزانی جەختی کردە سەر تەبایی و پێکەوەژیانی پێکهاتەکانی عێراق کرد و ڕایگەیاند کورد هەمیشە دوور لە ڕوانگەی تایفی کاری بۆ قووڵکردنەوەی فەرهەنگی پێکەوەژیانی پێکهاتەکان کردووە.

کوردپرێس:

ڕۆژی پێنجشەممە ٧ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ لە سەلاحەدین مەسعوود بارزانی پێشوازیی لە دکتۆر سەعد حەمید کمبش سەرۆکی دیوانی وەقفی سوننی عێراق و شاندی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا سەرۆکی دیوانی وەقفی سوننی سوپاسی بارزانی و هەرێمی کوردستانی کرد کە لە ڕۆژانی تەنگانەدا دەرگەیان بۆ سەدانهەزار ئاوارەی عێراق کردەوە و هەروەها پێزانینی هەبوو ئەو بووژانەوە و پێشکەوتن و خزمەتگوزارییانەی کە سەرباری بوونی تەحەدیاتی زۆر لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە.

لای خۆیەوە مەسعوود بارزانی وەرگرتنی ئاوارە و لێقەوماوانی بە ئەرکێکی نیشتیمانی و مرۆڤی وەسف کرد و جەختیشی لەوە کردەوە کە گەلی کوردستان هەمیشە دوور لە هەرجۆره روانگەی تاییفی کاری بۆ قوولکردنی فەرهەنگی پێکەوە ژیانی نێوان پێکهاتەکان کردووتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.