خبر 2021-01-02 12:39 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لەکاتی لابردنی ئاڵای داعشدا دوو کارمەندی ئاسایش بریندار بوون

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوەیێکی ئەمنی رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە لەژێر ئاڵایەکی رێکخراوی داعشدا بۆمبێکی چێنراو تەقییەوە و بەهۆیەوە دوو کارمەندی ئاسایش بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوەیێکی ئەمنی لە قەزای سەید سادق بە خەندان-ی رایگەیاندووە: "ئەمڕۆ شەممە ئاڵایێکی رێکخراوی چەکداری داعش لە نێوان گوندی کانی سپیکە و بەردەڕەشدا هەڵکراوە و بۆمبێکی چێنراو لەژێریدا دانراوە، دوای ئەوەی هێزە ئەمنییەکان ئاگادار کراونەتەوە چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە".

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کرد، لەکاتی لابردنی ئاڵاکە لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە "دوو کارمەندی ئاسایش بریندار بوون".

بەپێی وتەی ئەو سەرچاوەیە، یەکێک لەو کارمەندانە ئاسایش دەستی بەسەختی برینداربووە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.