بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینییەوە:
سەرۆک وەزیرانی عێراق په‌یامێکی به‌زمانی کوردی بڵاو کرده‌وه
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مسته‌فا کازمی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینییەوە سەرۆک وەزیرانی عێراق په‌یامێکی به‌زمانی کوردی بڵاو کرده‌وه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مستەفا کازمی له توویتێکدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی رایگه‌یاندووە به‌رپرسیارێتیمان هه‌ڵگرت و ئاسته‌نگه گه‌وره‌کانمان تێپه‌ڕاند و پێکه‌وه‌ش به‌رده‌وامی به‌کاروانی گه‌شه‌پێدان ده‌ده‌ین تا ده‌گه‌ینه که‌ناری ئارام.
مسته‌فا کازمی نوسیویه‌تی: "هه‌موو ساڵێک خه‌ڵکی ئێمه له‌سه‌رانسه‌ری عێراق له‌خۆشیدا بن، ئاشتی ده‌خوازم بۆ گه‌لی خۆمان و سه‌راپای جیهان".
ناوبراو راشیگه‌یاندووە پێکه‌وه به‌رپرسیارێتیمان هه‌ڵگرت و ئاسته‌نگیه گه‌وره‌کانمان تێپه‌ڕاند، هه‌ر پێکه‌وه‌ش درێژه به‌کاروانی گه‌شه‌پێدان ده‌ده‌ین تا گه‌یشتن به که‌ناری ئارام، گه‌ل شایسته‌ی چاکسازییه‌که له‌ئاست قوربانیه‌کانی.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران